Hosted by Dailymotion. For legal issues report at the Copyright Center, report us on DMC, or use the Instant Removal tool.
Pasareyak la Manfada
�
کۆدەست میدیا
3 Views • Jun 03, 2014
Description
پاساریه‌ک له مه‌نفادا
من گه‌ر بێقه‌رارتان بم
من گه‌ر هه‌میشه له خه‌متاندابم
من گه‌ر هه‌موو ڕۆژێک فرمێسکی
دووریتان پڕژم
من گه‌ر دونیایه‌ک ڕازی ته‌نهایتان
بۆ باس بکه‌م
من گه‌ر فه‌رشی ڕۆحمتان
بۆ ڕابخه‌م
پێ نازانن
هه‌ستی پێناکه‌ن
لێم تێناگه‌ن
گووزه‌رناکه‌ن
من غوربه‌ت هه‌ر ڕۆژه
ئاوازێکی پڕ له ئازارم
پێ ده‌ژه‌نێ
من ته‌نهایی به مه‌رگم
ده‌ناسێنێ
من ژیان به‌هاره‌کانی
سڕیمه‌وه
من پاییز بۆته هاوڕێ ی
سه‌فه‌رم
من له دووریتان چه‌شنی ئاگر
بڵێسه‌ده‌گرم
نه مه‌ی توانی مه‌ستم بکا
نه جگه‌ره‌ش
بێ ئۆقره‌یی له‌گه‌ڵ دوکه‌ڵه‌که‌ی
ڕاپێچ کرد
قه‌تره قه‌تره ته‌نیایم
لێ ده‌چۆڕێت
ڕێژنه‌ی بارانی ته‌نهاییم
هێور هێور خه‌مه‌کان
ده‌خوسێنێ
برینه‌کان ته‌ڕتر ده‌کات
ئازاری غه‌ریبیم
سه‌رله نوێ
به‌سووێ تر ده‌بێ
به‌سووێ تر ده‌بێ
گه‌شاوه جاف
به‌هاری 2013 / له‌نده‌ن
خوێندنه‌وه‌ی هۆنراوه به‌ده‌نگی : ئه‌یاد ئه‌حمه‌د جاف
من گه‌ر بێقه‌رارتان بم
من گه‌ر هه‌میشه له خه‌متاندابم
من گه‌ر هه‌موو ڕۆژێک فرمێسکی
دووریتان پڕژم
من گه‌ر دونیایه‌ک ڕازی ته‌نهایتان
بۆ باس بکه‌م
من گه‌ر فه‌رشی ڕۆحمتان
بۆ ڕابخه‌م
پێ نازانن
هه‌ستی پێناکه‌ن
لێم تێناگه‌ن
گووزه‌رناکه‌ن
من غوربه‌ت هه‌ر ڕۆژه
ئاوازێکی پڕ له ئازارم
پێ ده‌ژه‌نێ
من ته‌نهایی به مه‌رگم
ده‌ناسێنێ
من ژیان به‌هاره‌کانی
سڕیمه‌وه
من پاییز بۆته هاوڕێ ی
سه‌فه‌رم
من له دووریتان چه‌شنی ئاگر
بڵێسه‌ده‌گرم
نه مه‌ی توانی مه‌ستم بکا
نه جگه‌ره‌ش
بێ ئۆقره‌یی له‌گه‌ڵ دوکه‌ڵه‌که‌ی
ڕاپێچ کرد
قه‌تره قه‌تره ته‌نیایم
لێ ده‌چۆڕێت
ڕێژنه‌ی بارانی ته‌نهاییم
هێور هێور خه‌مه‌کان
ده‌خوسێنێ
برینه‌کان ته‌ڕتر ده‌کات
ئازاری غه‌ریبیم
سه‌رله نوێ
به‌سووێ تر ده‌بێ
به‌سووێ تر ده‌بێ
گه‌شاوه جاف
به‌هاری 2013 / له‌نده‌ن
خوێندنه‌وه‌ی هۆنراوه به‌ده‌نگی : ئه‌یاد ئه‌حمه‌د جاف